Tuesday, January 2, 2018

٩٠ دەرەجە لە ئینگلیزی بەدەستبێنە !!


زۆرێك لە قوتابیان لە پۆلی ١٢ کێشەی سەرەکیان لە وانەی ئینگلیزیە بە شێوەیەك وانەی ئینگلیزی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر نمرە لە کۆنمرەیان دادەبەزێت ..
بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز پێویستە ببیتە یەکێك لە بەکارهێنەرانی ئەم مەلزەمەیە
 . بە خۆشحاڵیەوە مامۆستا نەبەز ئەم مەلزەمانەی ناردووە لەگەڵ گرنتی بەدەستهێنانی سەرو ٩٠ دەرەجە

 داگرتنی گرامەری ئنگلیزی

داگرتنی ئپیسۆد

داگرتنی ڕیدینگ

Dana !

😍😍😍😍😍😍

Friday, December 22, 2017

بەڕێوبەری گشتی پەروەردە داوای بایکۆتی سەرتاسەری ئەکات

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاند، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت لەناو ناوەندەكانی خوێندندا، ئەوانەشی ناتوانن هاتوچۆبكەن، لەماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنییەتی شارەكە، نەك لەبەر حزب و حكومەت لەناو ناوەندەكانی خوێندن پلان و ستراتیجی خەباتی مەدەنی دابڕێژن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەدا پێكهێنانی حكومەتێكی بچوككراوە یان كاتی یان ڕزگاری نیشتیمانی یان هەر ناوێكی دیكە، كە بۆ قۆناغەكە بگونجێت، بڕیاری لەسەربدرێت، بۆئەوەی دۆخەكە هێورببێتەوە.
وتیشی:”بەهیوام دووربكەونەوە لەعینادی، چونكە گوێگرتن لەداوای هاونیشتیمانیان گەورەییە، بەڵام بەلەخۆباییبون بۆ كیانی كورد و خوێنی شەهیدان و خۆشتان باشنابێت و دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات”.
دەشڵێت:”تكا دەكەم هەر مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندكارێك دەستبەسەركراوە بەزووترین كات ئازادبكرێت و دەبمە كەفیلیان بۆ ئازادبوون، ئەگینا بونمان وەك  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە زیادە”.


Monday, December 11, 2017

ڕۆژی ئاڵای کوردستان

  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەموساڵیک لە ڕۆژی ١٧-١٢ دا، بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە لە سەرتاسەری کوردستان، ڕۆژی دوو سیمبولی گەورەی مرۆڤانەی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەوانیش ڕۆژی (ئاڵای کوردستان) و ڕۆژی (دایکانی کوردستان)ە.پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ١٩-٦-٢٠٠٤ بە بڕیاری ژمارە (٤٨) ڕۆژی ١٧ ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێکی کردە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی دایکانی کوردستان.

هۆکاری دیاریکردنی ئەمڕۆژە بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٦ دا پێشەوا قازى محمد ئاڵاى کوردستانى دایە دەست ( ملا . مستەفای بارزانى ) سەرۆک ئەرکانى سوپاى کۆمار بۆ پاراستنى، و لە ئێستادا لە لایەن حکومەتى هەرێمەوە ئەو ڕۆژە دیارى کراوە وەک ڕۆژى ڕێزلێنانى ئاڵاى کوردستان .

ڕەنگەکانى ئاڵاى کوردستان کە پێک هاتون لە سور هێمایە بۆ خوێنى لاوان و شەهیدانى کورد کە لە پێناو ئازادى ڕشتویانە، سەوز کە هێمایە بۆ سروشتى سەوز و ئاودانى کوردستان، سپی کە هێمایە بۆ ئاشتى و ئارامى و داواکارى کورد بۆ ئاشتى هەمیشەى لە سەر خاکى خۆى، خۆرێکى زەرد و ٢١ پرشنگى زێڕین لە ناوەڕاستى ئاڵاکە هێمایە بۆ خۆرى ئازادى کورد و ٢١/٣ و ڕۆژى نەورۆزى جەژنى نەتەوەى کورد.

ئەو ئاڵایە لە هەرچوار پارچەی کوردستان هەڵدەکرێت و لە پەنایەدا سروودی نەتەوەی "ئەی ڕەقیب" دەوترێتەوە.

لەم ڕۆژەدا لە هیچ دامودەزگا و وەزارەتێك پشوو نابێت و بۆ گێڕانی ئاهەنگ و شانۆ دەوامی ئاسایی بەڕێوەدەچێ.









Saturday, December 9, 2017

ئەو فەرمانگانەی هەرێم کە پشوو دیانگرێتەوە

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر داعش سبەیی وەک پشوو ڕاگەیاند ، پشووەکە ئەم فەرمانگانەی هەرێم دەگرێتەوە.

چەند فەرمانگەیەک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوکرد:هەریەکە لەفەرمانگەکانی ڕەگەزنامە و پاسپۆڕت و کارتی نیشتمانی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان بڕیارەکە دەیانگرێتەوە و سبەینێ پشوویان دەبێت.

هەروەها پێده‌چێت حكومه‌تی هەرێم رونكردنه‌وه‌ بدات سەبارەت بە پشووەکەی سبەینێ ئایە تەواوی هەرێم دەگرێتەوە یان نا.
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە ۹ ی کانونی یەکەم عەبادی کۆتای هاتنی داعشی ڕاگەیاند بەم هۆیەشەوە سبەینێی کردە پشو.
سەرچاوە : ئاراستە

سبەینێ پشووی سەرتاسەریە

میللەت
سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستی داعش، بڕیاریدا سبەینێ لەسەرجەم دامەزراوەكانی عیراق بكرێتە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، بڕیاردرا بەبۆنەی سەركەوتنی گەورە بەسەر تیرۆرستانی داعش، سبەینێ یەكشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2017، لەسەرتاسەری عیراق بكرێتە پشووی فەرمی.
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەکە رانەگەیاندووە، بۆیە نازانرێت پشووەکە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یان نا.
ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ خاكی عیراقی له‌ده‌ست چه‌كداره‌كانی‌ داعش راگه‌یاند.
سەرچاوە : میلەت ، SNNC

Wednesday, December 6, 2017

گرنگترین پرسیارەکانی زیندەزانی بەوەڵامەوە

زیندەزانی ساڵانە چەندین پرسیاری جۆراوجۆری لێ دێتەوە و چەدین پرسیاری گرنگ لە پێداچونەوەی کەرتەکان و پێداچونەوەی بەندەکان هەیە لێرەدا وەڵامی گرنگترین پرسیارتان بۆ وەڵام دراوەتەوە ... 
لەلایەن مامۆستا کامەران سعدی مامە
بۆ بینینی وەڵامی پرسیارەکان

Friday, December 1, 2017

هیچ جۆره‌ پشوویه‌ك نابێت


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی  پرۆگرامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: جگه‌ له‌و پشووانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پشوویه‌كی دیكه‌مان نابێت. كاوه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌هۆی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌وه‌، كه‌ پشوویه‌كی كاتییه‌، وه‌كو وه‌زاره‌ت نه‌مانتوانیوه‌ ساڵنامه‌ی خوێندن بۆ ساڵی 2018 بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ له‌ساڵنامه‌كه‌دا رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌. وتیشی: “وه‌كو په‌روه‌رده‌ ته‌نها ئه‌و رۆژانه‌ ده‌كه‌ین به‌پشوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایناوه‌، رۆژی 25ی كانوونی دووه‌م پشووی فه‌رمییه‌ به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ”. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان ده‌ڵێت: “له‌دوای پشووی سه‌ری ساڵه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ ده‌ستپێده‌كات و دوای ئه‌وه‌ (پێنج بۆ شه‌ش) رۆژ پشوومان ده‌بێت، جگه‌ له‌و پشووانه‌ هیچ پشوویه‌كی دیكه‌مان نابێت”


٩٠ دەرەجە لە ئینگلیزی بەدەستبێنە !!

زۆرێك لە قوتابیان لە پۆلی ١٢ کێشەی سەرەکیان لە وانەی ئینگلیزیە بە شێوەیەك وانەی ئینگلیزی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر نمرە لە کۆ...