Friday, December 22, 2017

بەڕێوبەری گشتی پەروەردە داوای بایکۆتی سەرتاسەری ئەکات

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاند، بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەبنە بەشێك لەكێشمە كێشمی باڵ و كوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بكەن بەبایكۆت لەناو ناوەندەكانی خوێندندا، ئەوانەشی ناتوانن هاتوچۆبكەن، لەماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنییەتی شارەكە، نەك لەبەر حزب و حكومەت لەناو ناوەندەكانی خوێندن پلان و ستراتیجی خەباتی مەدەنی دابڕێژن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم قۆناغەدا پێكهێنانی حكومەتێكی بچوككراوە یان كاتی یان ڕزگاری نیشتیمانی یان هەر ناوێكی دیكە، كە بۆ قۆناغەكە بگونجێت، بڕیاری لەسەربدرێت، بۆئەوەی دۆخەكە هێورببێتەوە.
وتیشی:”بەهیوام دووربكەونەوە لەعینادی، چونكە گوێگرتن لەداوای هاونیشتیمانیان گەورەییە، بەڵام بەلەخۆباییبون بۆ كیانی كورد و خوێنی شەهیدان و خۆشتان باشنابێت و دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات”.
دەشڵێت:”تكا دەكەم هەر مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندكارێك دەستبەسەركراوە بەزووترین كات ئازادبكرێت و دەبمە كەفیلیان بۆ ئازادبوون، ئەگینا بونمان وەك  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە زیادە”.


No comments:

Post a Comment

٩٠ دەرەجە لە ئینگلیزی بەدەستبێنە !!

زۆرێك لە قوتابیان لە پۆلی ١٢ کێشەی سەرەکیان لە وانەی ئینگلیزیە بە شێوەیەك وانەی ئینگلیزی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر نمرە لە کۆ...