Monday, December 11, 2017

ڕۆژی ئاڵای کوردستان

  هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەموساڵیک لە ڕۆژی ١٧-١٢ دا، بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە لە سەرتاسەری کوردستان، ڕۆژی دوو سیمبولی گەورەی مرۆڤانەی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەوانیش ڕۆژی (ئاڵای کوردستان) و ڕۆژی (دایکانی کوردستان)ە.پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ١٩-٦-٢٠٠٤ بە بڕیاری ژمارە (٤٨) ڕۆژی ١٧ ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێکی کردە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی دایکانی کوردستان.

هۆکاری دیاریکردنی ئەمڕۆژە بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٦ دا پێشەوا قازى محمد ئاڵاى کوردستانى دایە دەست ( ملا . مستەفای بارزانى ) سەرۆک ئەرکانى سوپاى کۆمار بۆ پاراستنى، و لە ئێستادا لە لایەن حکومەتى هەرێمەوە ئەو ڕۆژە دیارى کراوە وەک ڕۆژى ڕێزلێنانى ئاڵاى کوردستان .

ڕەنگەکانى ئاڵاى کوردستان کە پێک هاتون لە سور هێمایە بۆ خوێنى لاوان و شەهیدانى کورد کە لە پێناو ئازادى ڕشتویانە، سەوز کە هێمایە بۆ سروشتى سەوز و ئاودانى کوردستان، سپی کە هێمایە بۆ ئاشتى و ئارامى و داواکارى کورد بۆ ئاشتى هەمیشەى لە سەر خاکى خۆى، خۆرێکى زەرد و ٢١ پرشنگى زێڕین لە ناوەڕاستى ئاڵاکە هێمایە بۆ خۆرى ئازادى کورد و ٢١/٣ و ڕۆژى نەورۆزى جەژنى نەتەوەى کورد.

ئەو ئاڵایە لە هەرچوار پارچەی کوردستان هەڵدەکرێت و لە پەنایەدا سروودی نەتەوەی "ئەی ڕەقیب" دەوترێتەوە.

لەم ڕۆژەدا لە هیچ دامودەزگا و وەزارەتێك پشوو نابێت و بۆ گێڕانی ئاهەنگ و شانۆ دەوامی ئاسایی بەڕێوەدەچێ.









No comments:

Post a Comment

٩٠ دەرەجە لە ئینگلیزی بەدەستبێنە !!

زۆرێك لە قوتابیان لە پۆلی ١٢ کێشەی سەرەکیان لە وانەی ئینگلیزیە بە شێوەیەك وانەی ئینگلیزی دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر نمرە لە کۆ...